به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژنانی چینی كه بۆ گه‌شت كردن و به‌شداری له پیشانگا ده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن، به‌بێ حیجابی ئێجباری پیاسه ده‌كه‌ن و هێزه‌كانی ڕژیم ته‌نیا گوشار بو ژنانی ئێرانی دێنن.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی چینی به‌بێ هیچ ئاسته‌نگییه‌ك له شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی تاران، شیراز و ئیسفه‌هان به‌بێ سه‌رپۆش پیاسه ده‌كه‌ن له حاڵێكدا كچان و ژنانی ئێرانی له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشاد و لیباس شه‌خسییه‌كانی ڕژیم ده‌خرێنه ژێر گوشار و سزای به‌ندكران، شه‌لاق، جه‌زای ماڵی و بێبه‌شی له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.