کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كاردانه‌وه‌ی كەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە حوکمی ئێعدامی ژنانی زیندانیی

كاردانه‌وه‌ی كەمپەینی مافی مرۆڤی ئێران سەبارەت بە حوکمی ئێعدامی

کەمپەینی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە بەیاننامەیەکدا، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد، سەبارەت بە سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌سه‌ر ژنانی زیندانیی سیاسی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌، هەڵوێستیان هەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: حوكمی ئێعدامی پەخشان عەزیزی، چالاکی مەدەنی و شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری دەرچووە، وریشە مورادی و نەسیم سیمیاری غولامی، چالاكی مه‌ده‌نی و لە به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا، لەگەڵ تۆمەتی بەغی به‌ره‌ڕوو بوونه‌ته‌وه‌ و مەترسیی لەسێدارەدانیان لەسەرە. هادی قائیمی، بەڕێوەبەری ئه‌و کەمپەینە وتی: دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر بزووتنەوەی بەربڵاوی ژنانی ئێران، لە تاکتیکی هەڕەشە و ئێعدام کەڵک وەردەگرن تاكوو ناڕازاییان بێده‌نگ بكەن. پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەخێرایی و بوێرانە داوای کۆتایی هێنان بە دەرچوون و جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی نامرۆڤانە لە ئێران بکات.