ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی گوڵان و پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی “مه‌جید كازمی”، “ساڵح میرهاشمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” كۆمه‌ڵگای جیهانی و نێوخۆی وڵات كاردانه‌وه‌ی توندیان به‌رانبه‌ر به‌و جه‌نایه‌ته نیشان دا.
“پنی وونگ” وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا، لەسێدارەدانی “مەجید کازمی”، “سەعید یه‌عقووبی” و “ساڵح میرهاشمی”لە ئێران بە نموونەی وەحشیگەریی ڕێژیمی ئێران بەرامبەر بە خەڵك ناو برد. ناوبراو لە تویتێکدا نووسی: ” بە توندترین شێوە ئەم جه‌نایه‌ته شەرمەزار دەکەین. “مارتینا ڕاێنەر” ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمان و كەفیلی سیاسی “ساڵح میرهاشمی” لە تویتێکدا لە پەیوەندی لەگەڵ لەسێدارەدانی ئه‌و سێ زیندانیه نووسی: “ئێمە لەبەردەم ئازایەتیی گەلی ئێران سەر دادەنوێنین و هیوادارین ڕۆژێک لە ئێرانی ئازاد بە شێوەیەکی تایبەت سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان بكەین. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتریش له تویتێك دا وێڕای شه‌رمه‌زار كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدام له ئێران بوو و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی ده‌یان به‌ندكراوی دیكه له‌ئێران نیشان دا.