ئێواره‌ی هه‌ینی ٢٥ی مانی خه‌رمانان، كانوونی پارێزه‌رانی كوردستان پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی “مه‌هسا ئه‌مینی” له نه‌خۆشخانه‌ی “كه‌سرا”ی تاران، ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و جه‌نایه‌ته ڕایگه‌یاند: به هه‌موو هێز و توانایانه‌وه پشتیوانی كه‌یسی “مه‌هسا” و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆ تاوانباران ساز ده‌كه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كانوونی پارێزه‌رانی كوردستاندا هاتووه، خه‌ڵكی به‌شه‌رفی كوردستان هه‌روه‌ك ئاگادارن گه‌نجێكی لاوی خه‌ڵكی سه‌قز به بیانووی حیجابه‌وه له‌لایه‌ن گه‌شتی ئێرشادی تارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ئه‌شكه‌نجه و پاشان به‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشك و دڵه‌وه گیانی له‌ده‌ست ده‌دات، ئێمه وه‌كوو كانوونی پارێزه‌رانی كوردستان به‌ڵێن ده‌ده‌ین به‌دواداچوون بۆ په‌روه‌نده‌ی “مه‌هسا” بكه‌ین و ڕێگه له ڕوودانی تاوانی هاوشێوه بگرین. له ده‌رێژه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌دا هاتووه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاكامی به‌دواداچوونه‌كانمان بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.