کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕه‌ئیسی

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان

شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له‌ كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری له‌ ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر له‌ وه‌رزه‌قان، ڕایگه‌یاند: “ژاراوی كردنی قوتابیان” ڕه‌شترین خاڵی ئاسمانی وه‌زاره‌تی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسیه‌.

ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌ ڕووداوه‌ ڕه‌شه‌كانی سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر قوتابخانه‌كان، لێدان و كوژرانی زیاتر له‌ ٨٠ قوتابی و دوو موعه‌لیم، ده‌ستبه‌سه‌ركران و زیندانی كردنی قوتابیان، قه‌یراناوی ترین ده‌وره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ دوای شۆڕشی ٥٧ی هه‌تاوی بووه‌. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان هه‌روه‌ها ئیشاره‌ی به‌ زیندانی كردنی موعه‌لیمان، خانه‌نشین كردنی ئیجباری، له‌سه‌كار ده‌ركردن، دامه‌زراندنی سێ هه‌زار ئاخوند له‌ ئامووزش و په‌روه‌رش، كه‌می موعه‌لیم له‌ مه‌دره‌سه‌كانی ئێران و ئیدئۆلۆژیك كردنی كتێبه‌ ده‌رسیه‌كان كردووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ناكارامه‌ترین ده‌وره‌ی ئامووزش و په‌روه‌رش له‌ كاتی سه‌رۆك كۆماری ئیبراهیم ڕه‌ئیسی دا بووه‌.