ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی ڕۆژئاوای كوردستان له كانتۆنه‌كانی جزیر و فۆرات دژ به كوژرانی ٩ ئه‌ندامی خێزانێك له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه له كۆبانی خۆپێشاندانیان كرد.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا له ڕێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه دوو گوندی له باشووری كۆبانی بۆردوومان كرد، له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردوومانه‌دا ٩ ئه‌ندامی خێزانێك كه حه‌وتیان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی دیمه‌نی ناخهه‌ژێنی ئه‌و جه‌نایه‌ته كاردانه‌وه‌ی توندی خه‌ڵكی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی باكووری سووریای لێكه‌وته‌وه و له شاری دارمشتاتی ئاڵمان، كوردانی هه‌ر چوارپارچه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا هێرشه‌كانی توركیایان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به توندی مه‌حكووم كرد.