به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی هندووستان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی به‌فرانبار ڕایانگەیاند، تۆڵەی هێرشه درۆنیه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر کەشتییەک لە کەناراوەکانی ئه‌و وڵاته دەكه‌نه‌وه.
لە کاردانەوە بە هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی كۆماری ئیسلامی له ڕێكه‌وتی ٢ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، بۆ سەر کەشتیێه‌كی هەڵگری مادەی کیمیایی لە كه‌ناراوه‌كانی هندووستان، وەزیری بەرگریی هندووستان جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە “تەنانەت لە بنی دەریاوە دەدۆزێتەوە و لە دژی ئەوانە هەنگاوی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر”. بە وته‌ی پێنتاگۆن، ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە ناوخۆی ئێرانەوە هەڵدراوە.