کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

‌‌‌كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن توركیا له‌ سه‌ید سادق

‌‌‌كاردانه‌وه‌كان به‌رانبه‌ر به‌ تیرۆری دوو ڕۆژنامه‌نووس له‌لایه‌ن

ڕۆژی هه‌ینی ٢ی خه‌رمانان، یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی سلێمانی، هاوپه‌یمانی ژنانی ڕۆژنامه‌وان و فدراسیۆنی نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان له‌ هه‌رێمی كوردستان و توركیا، هێرشی په‌هبادی ڕۆژی ڕابردووی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر دوو ژنی ڕۆژنامه‌وانیان به‌ توندی مه‌حكووم كرد.

ڕۆژی ڕابردوو، په‌هبادێكی توركیا دوو ئۆتۆمبێلی له‌ نزیكی سه‌ید سادق له‌ پارێزگای سلێمانی كرده‌ ئامانج و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو ڕۆژنامه‌وان گیانیان له‌ده‌ست دا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای لێكه‌وته‌وه‌ و یه‌كێتی ڕۆژنامه‌وانانی توركیه‌، عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی ئه‌و هێرشه‌، ڕایانگه‌یاند كه‌ سكاڵا له‌ دژی ده‌وڵه‌تی تورك تۆمار ده‌كه‌ن.