کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

قەیرانی کەم ئاوی و مەترسی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە ماوەی ساڵانی داهاتوو

قەیرانی کەم ئاوی و مەترسی وشکبوونی دەریاچەی ورمێ لە ماوەی ساڵانی

دەریاچەی ورمێ لە کاتێکدا کە دەبێت ٣٢ میلیارد مەتری سێ جا ئاوی لە خۆ گرتبێت، بەڵام لە ئێستادا تەنیا ٣ میلیارد و ٢٠ میلیۆن مەتری سێ جا ئاوی لە خۆ گرتووە و ئەم دۆخەش دەرخەری کەمتەرخەمی بەرپرسانی ناوەندی زیندووکردنەوەی دەریاچەی ورمێ لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوو نیشان ئەدات.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئێستادا ئاوی دەریاچەی ورمێ لە چاو ساڵی ڕابردوو ٢ میلیارد و ٢٠٠ مەتری سێ جا کەمی کردووە ئەمەش لە کاتێدا ڕوویداوە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بڕی ١٥ هەزار میلیارد تمەن بوودجە بۆ زیندوو کردنەوەی ئەو دەریاچەیە تەرخان کراوە و دیار نییە ئەو بڕە پارەیە لە کوێدا خەرج و تاڵان کراوە. لەم پێوەندەدا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بڕیار دراوە ١٥٠ میلیۆن مەتری سێ جا ئاو لە بەندئاوی بۆکان، ١٥ میلیۆن مەتری سێ جا لە بەندئاوی شاری چایی، ٣٠ میلیۆن لە بەندئاوی شاری مەهاباد و ٤ میلیۆن لە بەندئاوی دریک لە شاری سەڵماس هەتا کۆتایی مانگی خاکەلێوە بەمەبەستی ڕێگری کردن لە وشکبوونی ئەو دەریاچەیە بەڕێ بکرێت و ئەمەش لە کاتێکدایە کە خودی ئەو ناوچانەش کە ئەو ئاوەی لێ دەگوازرێتەوە لە گەڵ قەیرانی کەم ئاوی دەست و پەنجە نەرم دەکەن.