بەپێی لێدوانی بەڕێوبەری ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئۆستانی سنە، لە ئێستادا ٤٢ گوندی سەر بە ئۆستانی سنە تووشی قەیرانی بێ ئاوی بوونە و ڕۆژانە بە تانکر ئاویان بۆ دابین دەکرێت کە لە مانگی هاویندا ڕێژەی بێ ئاوی لە گوندەکان بۆ چهند هێندەی ئێستا بەرز دەبێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ئەمساڵدا بڕیار وایە کێشەی بێ ئاوی بەتەنیا ١٣ گوند چارەسەر بکرێت و هیچ پلانێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەی بێ ئاوی ئەو ٢٩ گوندەی دیکە ڕەچاو نەکراوە، ئەمە لە حاڵێکدایە بەوتەی ئەو بەڕێوبەری لە وەرزی هاویندا ڕێژەی ئەو گوندانە بۆ دوو هێندەش بەڕز دەبێتەوە. جێگای ئاماژەیە تۆڕی میدیایی کۆمەڵە پێشتر لە ڕاپۆرتەکانی دا هەواڵی دەربڕینی ناڕەزایەتی دانیشتووانی چەندین گوندی هەر بەو هۆکارەوە بڵاو کردووەتەوە.