کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قەیرانى کەمئاوى لە گوندەکانى بەخشى زمکانى سەر بە شارستانى سەلاس باوەجانى

قەیرانى کەمئاوى لە گوندەکانى بەخشى زمکانى سەر بە شارستانى سەلاس

نەبوونى ئاوى خواردنەوە لە گوندەکانى بەشى زمکانى سەر بە سەلاس باوەجانى لە پارێزگاى کرماشان و جێبەجێ نەکردنى پڕۆژەى ئاو لە لایەن بەرپرسانی کۆمارى ئیسلامى، كۆبوونه‌وه‌  و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بەشێکى زۆرى ئاوى ئەم ناوچەیە لە ڕووبارى زمکانەوە دابین دەکرێت. بەڵام بە هۆى نه‌بوونی پلانێكی كارامه‌ بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئاو له‌ ئێران، ئاوى ڕووبارەکە گوازراوەتەوە بۆ باشوورى ئێران و ئەم ناوچەیه‌ تووشى کێشەی جیددی كه‌م ئاوی کردووە. به‌ وته‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ كێشه‌ی كه‌م ئاوی بووه‌ته‌ هۆی شه‌ڕ له‌ نێوان دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌.