کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

قەتڵە زنجیرەییەکان پەڵەیەکی شەرمەزارای بە نێوچاوانی کۆماری ئیسلامیەوە

 

مانگی سەماوەز وەبیرهێنەرەوەی کۆمەڵیکی تر لە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی لەدژی ئینسانە تێکۆشەر و ازادیخواز و هێزەکانی نەیاری رژیمە. ئەم کۆمەڵە کردارە بەناوی قەتڵە زنجیرەییەکان لە پەروەندەی پڕ لە جەنایەت و شەرمەزاری ڕژیمی ئیسلامی سەرمایەدا تۆمار کراوە. ئەم قەتڵانە لە دەیەی ٧٠ ی هەتاویدا ئەنجام دراون و بە سەللاخی کردنی داریوش و پەروانە فروهەر دەستی پێکرد. ئەم زنجیرە جەنایەتە رفاندن، ئەشکەنجە و کوشتنی ژمارەیەکی نادیار لە هێزە چەپەکان و کەسانی سەربە گرایشی راستی مەزهەبی و ناسیونالیستی لێکەوتەوە. لە ئێستادا ناوی ٨٠ کەس لە قوربانیانی ئەم دەورەیەی رژیمی جەهل و سەرمایە تۆمار کراوە. لەنێو ئەم قوربانیانەدا سیمای خۆشنێو و ئینسانی تێکۆشەر و ئازادیخوازی وەک محەممەد موختاری و جەعفەر پویەندەش هەن.پێویستە بوترێت زنجیرە قەتڵەکانی دەیەی ٧٠ لە راستیدا هاوکات لەگەڵ هاتنە سەرکاری خامنەیی، وەک رێبەری مەزهەبی، و رەفسەنجانی، وەک سەرۆک کۆمار، لە ساڵی ١٣٦٨ دا دەستی پێکرد. بە واتایەکی تر ئەم قەتڵانە لە درێژەی قەتڵی عامی چەند هەزار زیندانی لە ساڵی ٦٧ دا کە بە دەستوری خومەینی بەڕێوەچوو، بەرنامەیان بۆ داندرا. سەرانی رژیم، وەک رەفسەنجانی، لە پاڵ ئەم قەتڵانەدا هەوڵیاندا بە پەیڕەوی کردنی دڵخوازانە لە سیاسەتی ئابووری وێرانگەری سندوقی نێوده‌وڵه‌تی دراو، ئابووری وەرشکسته‌ بووی کۆماری ئیسلامی رزگار بکەن. رفسەنجانی وەک نوێنەری کولیەتی رژیم و سەرمایەدارانی بەشی دەوڵەتی و تایبەت بە دەرکردنی دەیان هەزار کرێکار، شناوەر کردنی ریاڵ و خوسوسی سازیەکان هەوڵیدا ئابووری کۆماری ئیسلامی بخاتە سەر مەسیری ئابووری بازاڕی ئازاد. ناکۆکی ئابووری و سیاسی حکومەتی ئیسلامی سەرمایەداری لە ئێران و دەرکەوتنی شەپۆلی ناڕەزایەتییە کرێکارییەکان لە کۆمەڵگادا ئەم کردارانەی توشی شکستێکی ئابڕوبەرانە کرد. ئەو قەتڵە زنجیرەییانەی کە لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ١٣٧٧ی هەتاویدا گەیشتنە لوتکە بەو هیوایە گەڵاڵەڕێژی کرابوون تا دەرفەتێک بە دەوڵەتی خاتەمی بدرێت تا بەڵکوو سەرمایەداری ئێران لە سەرەولێژی وەرشکستە بوون رزگار بکات. بەڵام کە ناڕەزایەتی نێوخۆیی و دەرەکی دەستی پێکرد دەوڵەتی خاتەمی ناچار کرد ئیعتیراف بکات کە کوشتارەکانی ئەم دواییە کاری وەزارەتی ئیتلاعات بووە. باقی سەرانی رژیم، بۆ تەبرەئە کردنی کولیەتی رژیم، بەرپرسیاریەتی قەتڵەکانیان خستە ئەستۆی چەند مۆرەیەکی بەرپرسی ئەشکەنجە و کوشتار و چەند ئەشکەنجەگەرێکی وەزارەتی ئیتلاعات. کاربەدەستانی سپا و وەزاڕەتی ئیتلاعات ئەوانیان گرت و بردیاننە ژێر ئەشکەنجەیەکەوە کە پێشتر خۆیان لەدژی تێکۆشەران و نەیارانی رژیم پەیڕەویان دەکرد. ئەوان لەم پێوەندەدا ئامرانی شکەنجە و شکەنجەگەرەکانی پێشوویان بەشێوەیەک ئەشکەنجە کرد کە ناچار بە ئیعتیڕاف کردن بەو شتەی کە جێی سرنجی خامنەیی و باقی سەرانی رژیم بوو، ببن و بە درۆ و بە ناچاری وتیان کە ئەوان بەکرێگیراوی بێگانەکانی، وەک دەوڵەتی ئامریکا و دەوڵەتی ئیسرائیل بوون و بە دەستوری ئەوان جوڵاونەتەوە. ئەوکات ئەوان بەرپرسی سەرەکی پەروەندەکەیان دەرمانخوارد کرد و کوشتیان و ئەوانی تریشیان بە زیندان مەحکوم کرد.590
ئەمرۆ دوای تەوافوقاتی هەستەیی و دوای بەرجام ئیقتداری رژیم لە لای رای گشتی گورزی به‌ركه‌وتووه‌. لە هەمانحاڵدا بە تەوافوقاتی هەستەیی شگردی بوونی تەحریم و بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ رۆژئاوا و بە بیانوی ئەم شتانەوە پشتگوێ خستنی ویست و داواکاریەکانی خەڵک لەدەست رژیم دەرهاتووە. لەم بارودۆخەدا کاسەی سەبر و چاوەڕوانی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش زیاتر لە پێشوو پڕ بووە و خەباتی کرێکاران بۆ گەیشتن بە داواکاریەکانیان لەم مانگانەی دواییدا پەرەی سەندووە. ئەم خەباتەی ئێستای کرێکاران دەرفەتێکی نوێی بۆ هەڵسوڕاوان و پێشڕەوانی بزوتنەوەی کرێکاری فەراهەم کردوە تا پەرە بە بزوتنەوەی متالباتی خۆیان بدەن. بە سرنجدان لە دیمەنگای پەرەسەندنی خەباتی کرێکای و جەماوەری، کۆماری ئیسلامی عەزمی جەزم کردووه‌ تا به‌ ئیجرای “بەرجام”، سیاسه‌تی داسەپاندنی کۆنترۆڵی زیاتر بەسەر فەزای سیاسی کۆمەڵگادا بەرێتە پێش. پەرەسەندنی شەپۆلی ئێعدام و درێژەی گرتنی هەڵسوڕاوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی، داخستنی رۆژنامەکان، توند کردنەوەی سانسۆر و وادار کردنی راگەیەنەرەکان بە خۆ سانسۆڕ کردن، پەرەسەندنی تەحەروکی گروپەکانی گوشار بۆسەر ژنان و لاوان، بەگشتی بەشێکن لە هەوڵی بەرنامە بۆداڕێژراوی رژیم کە دەیەوێ بۆ بەرگرتن لە هەڵچوونی قین و توڕەیی جەماوەر، کۆمەڵگا پشووبڕ بکات. دەوڵەتی رۆحانی لەم دەورەیەدا لە رکابی سپای پاسداران و ویلایەتی فەقیەدا لایەنی رەسمی و یاسایی داوەتە هەموو کردارە سەرکوتگەرانەکانی وەک توند کردنەوەی فەزای ئیختیناق و سەرکوت لە کۆمەڵگادا.
بەڵام پێویستە لەبیرمان بێت، لە حاڵێکدا کە رژیم هێشتا توانایی سەرکوتی ماوە، بەڵام لە مەوقعیەتێکدا نییە کە بتوانێ فەزای دوای کۆتایی شەڕی ئێڕان و عێڕاق بەسەر کۆمەڵگادا بسەپێنێتەوە. بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەمرۆی ئێران لەگەڵ دەیەی ٦٠ دا شیاوی بەراورد کردن نییە. رژیم لەو کاتەدا بەسەر دەریایەک لە تەوەهوم و گومانی جەماوەری خەڵکدا حاکمیەتی دەکرد. ئینسانە شۆڕشگێڕ و ئازادی خوازەکان ئێشتا خەریک بوون ئاسەواری قورسی سەرچاوە گرتوو لە سەرکوتی خوێناوی شۆڕشیان تەجروبە دەکرد. شەڕی ماڵوێرانکەری ئێران و عێڕاق نە تەنیا هەموو داواکارییە ئابووری و سیاسیەکانی پاشەکشە پێکرد و ناسیونالیزمی ئێرانی وەجۆش هێنابوو، بەڵکوو ببووە ئامرازێک بۆ رژیم لە راستای کپ کردنی هەر دەنگێکی نەیار و ناڕازی. ئەمرۆ نە تەنیا لە خێڵی پاسداران و ئەو بەسیجیانەی کە کلیلی بەهەشتیان بە ملەوە رەوانەی بەرەکانی شەڕ دەکران خەبەریک نییە، بەڵکوو نیزامی ئیسلامی لە ناخی خۆیدا داڕماوە و گومان و دودڵی سەبارەت بە ئیمکانی مانەوەی رژیم لەنێو ریزی هێزەکانی رژیمدا پەرەیسەندووە. لەگەڵ هەموو ئەمانەدا، خەباتی بێ پسانەوه‌ی کرێکاران و ژنان و باقی توێژەکانی کۆمەڵگا بۆ دەستەبەر کردنی مافەکانیان لە ماوەی ٣ دەیەی رابردودا بە ئارامی هاوسەنگی هێزی بە قازانجی بەرەی خەباتی خەڵک گۆڕیوە.
بە لەبەرچاو گرتنی ئەم راستیەیه‌ کە دەبێ هەوڵ بدرێت کرێکاران و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی کرێکاری بە پەرەدان بە خەباتی خۆیان لە دەوری داواکاریەکانیان لە راستای یەکخستنی خەباتەکەیان و ئیجاد و پەرەپێدانی تەشەکولە چینایەتی و سیاسیەکان هەنگاوی خێراتر هه‌ڵبگرن. لەگەڵ بەرەوپێش چوونی ئەم رەوتەدایه‌ کە بوار بۆ پێكهێنانی بزوتنەوەی کرێکاری لەگەڵ باقی بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتیەکان فەراهەم دەبێت و ده‌توانرێت رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌ په‌ره‌سه‌ندنی شه‌پۆلی سه‌ركوت شكشت پێبهێندرێت و له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ بخرێته‌ ژێر زه‌خت و گوشاره‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

خەڵک نەتەنیا لەدژی گرانی، بەڵکوو خوازیاری بەدەستهێنانی سەرجەم مافە پێشێلکراوەکانی خۆیانن.

komalah

ساڵهاتی دووهه‌م كاره‌ساتی شیمیاباران به‌سه‌ر كۆمه‌ڵه‌دا

komalah

ڕاگه‌یاندنی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ست بوونی بزووتنه‌وه‌ی دژ به‌ گرانی و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان

komalah

ووته‌یه‌ك به‌بۆنه‌ی ساڵیادى مانگرتنی گشتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان له‌دژی ئێعدامی فه‌رزادی كه‌مانگه‌ر وهاوبه‌نده‌كانی

komalah

وڵامی کرێکاران بە قسە پڕوپووچەکانی خامەنەیی، ٦٠٠٠ مانگرتن و ناڕەزایەتی لە یەک ساڵدا

komalah

حەوت هەزار وردە فرۆشی مادە هۆشبەرەکان لە ئاستی تاراندا

komalah