کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

قۆربانی بوونی ٢٥١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ئۆكراین

كۆمیساریای نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند: به‌ هۆی هێرشه‌كانی ڕووسیه‌ بۆ سه‌ر ئۆكراین تا ئه‌م كاته‌ لانیكه‌م ٢٥١٠ كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قۆربانی كه‌ له‌ نێویاندا ١٨٣ منداڵ بوونیان هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، له‌ كۆی گشتی ئه‌و ٢٥١٠ كه‌سه‌ ٩٥٣ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ١٥٥٧ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون، هه‌روه‌ها له‌ نێو قۆربانیاندا ١٨٣ منداڵ بوونیان هه‌یه‌ كه‌ ٧٨ كه‌سیان گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ١٠٥ منداڵی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌ وته‌یئانتۆنیۆ گوترش، ئه‌و ئامارانه‌ په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ناویان تۆمار كراوه‌ و به‌ سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ ناویان له‌ هیچ كوێ تۆمار نه‌كراوه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: ته‌نیا له‌ هێرشی مووشه‌كی و بۆردوومانی ناوه‌نده‌ ده‌رمانییه‌كانی ئۆكراین له‌ لایه‌ن ڕووسیه‌وه‌ ٥٠ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كوژران و برینداربوونی ٩ به‌كرێگیراوی ڕژیم له‌ مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ

komalah

ئاگاداركردنه‌ویه‌ك له‌ نێوخۆی وڵات بۆ لاوانی شۆڕشگێڕی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

درێژه‌ی هێرشه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی 13 كه‌س له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

komalah

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ١٢ خوێندكار له‌ مانگرتنی زانكۆكانی ئێران

komalah