کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قۆربانی بوونی حه‌وت كه‌س له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كه‌ركووك و باڵه‌كایه‌تی

قۆربانی بوونی حه‌وت كه‌س له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆ له‌ كه‌ركووك و

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌ دوو ڕووداوی هاتووچۆدا له‌ ڕێگای سه‌ره‌كیكه‌ركوكڕه‌شادو ڕێگایهامڵتۆنله‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی، دوو هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوون.

به‌ پێی ڕاپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی كه‌ركووك، دواى ڕووداوەکە تیمەکانى تەندروستى و هاتووچۆ چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەئێستادا لەژێر چاودێریى پزیشکیدان. هه‌روه‌ها به‌ وتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له‌ ناوچه‌یباڵه‌كایه‌تیكه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و سێ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.