ڕۆژی هه‌ینی ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی له مێحوه‌ری خاش بۆ زاهیدان، ١٤ شارۆمه‌ندی ئه‌فغانستانی كوژراو و برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی یگانی مێرسادی ڕژیم له مێحوه‌ری خاش بۆ زاهیدان به‌دوای ئۆتومبێلی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستانی كه‌وتوون و بوونه‌ته هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێله‌كه. له‌و ڕووداوه‌دا ١٤ په‌نابه‌ر كوژراو و بریندار بوون كه باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.