کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی چه‌ند كه‌س له‌ تێكهه‌ڵچوونی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ سه‌لاسی باوه‌جانی

قوربانی بوونی چه‌ند كه‌س له‌ تێكهه‌ڵچوونی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له‌ نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ له‌ گوندی “ڕه‌جه‌وی” سه‌ر به‌ شاری سه‌لاسی باوه‌جانی ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی “دیار سه‌یدی” ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ و “یووسف قه‌زاوه‌ت” ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، هۆكاری ئه‌و شه‌ڕ و ناكۆكییه‌ ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ٤٠ ساڵ له‌وه‌پێش و گۆیا دژبه‌رێكی ڕژیم له‌ یه‌كێك له‌ بنه‌ماڵه‌كانی گوندی “ڕه‌جه‌وی” سه‌ر به‌ سه‌لاسی باوه‌جانی له‌لایه‌ن پاسدارێكی ڕژیم به‌ ناوی “عه‌لی قه‌زاوه‌ت” كوژراوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ نزیك سنوور ناشتووه‌. ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر كه‌سێك ڕاپۆرتی ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ داوه‌ و كاتێك چوونه‌ته‌ شوێنی ناشتنی ته‌رمه‌كه‌ی، ڕاستی ڕووداوه‌كه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ و له‌و كاته‌وه‌ له‌ نێوان دوو تایفه ناكۆكی سه‌ری هه‌ڵداوه‌. شه‌وی دووشه‌ممه‌ هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ به‌ چه‌كی كڵاشینكۆف، په‌ڕان و چه‌قۆ ده‌رگیر بوون و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س به‌ ناوه‌كانی “دیار سه‌یدی” و “یووسف قه‌زاوه‌ت” كوژران و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی سپای پاسداران و پۆلیس هیچ هه‌وڵێكیان بۆ هێوركردنه‌ه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ هه‌ڵ نه‌گرتووه‌ و هه‌وڵیان نه‌داوه‌ ڕێگه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ بگرن.