له درێژه‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی نێوان دوو وڵاتی ئازه‌ربایجان و ئه‌رمه‌نستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی ئه‌و دوو لا ته‌قه‌یان له یه‌ك كرد و به‌هۆیه‌و شه‌ڕ هاته ئاراوه و سێ سه‌ربازی ئه‌رمه‌نی و سێ سه‌ربازی ئازه‌ربایجان كوژران.
به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌رمه‌نستان، سه‌ره‌تا هێزه‌كانی ئازه‌ربایجان له ناوچه‌ی “لاچین” ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی ئه‌رمه‌نستان كردووه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجانیش ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن ئه‌رمه‌نیه‌كان شه‌ڕه‌كه‌یان ده‌ست پێكردووه. له‌و شه‌ڕ و پێكدادنه دا شه‌ش سه‌رباز له هه‌ر دوو لا كوژران و چه‌ندین سه‌ربازی دیكه‌ش بریندار بوون.