ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی مانگی گوڵان، بەهۆی تۆپبارانی ئه‌رته‌شی تورکیا بۆ سەر گوندی “عەین عەبدی” سەر بە شارۆچکەی تەل تەمر، دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ منداڵی دیکە بریندار بوون.
ڕۆژی ڕابردوو گوندی “عەین عەبدی” لە شارۆچکەی تەل تەمری سه‌ر به كانتۆنی حەسەکە، لەلایەن ئه‌رته‌شی تورکیاوە بەچڕی تۆپباران کرا. بەهۆی ئه‌و هێرشه‌وه دوو منداڵی كچ گیانیان لەدەستداوە و خوشکێک و دوو براش بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، باری ته‌ندرووستی بریندارەکان ناجێگیره و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری حەسەکە کراون.