کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی پێنج كه‌س به‌ تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو له‌ شاری مه‌خمور‌

قوربانی بوونی پێنج كه‌س به‌ تەقینەوەی

قوربانی بوونی پێنج كه‌س به‌ تەقینەوەی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٣ی به‌فرانبار، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە گوندێکى مەخمور سێ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیکەش برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، تەقینەوەکە لە گوندی “عەتیرە” لە سنووری شارەدێی سەرگەڕانی شارۆچکەی مەخمور روویداوە. بە دیاریکراوى بۆمبە چێنراوەکە لەنێوان هەر دوو گوندی “دوازدەهەوار و عەتێرە” لە دەشتی قەراج تەقیوەتەوە و بووەتە هۆى گیانله‌ده‌ستدانی سێ كه‌س. ئەو تەقینەوەیە لەکاتێکدایە  لە سنوورى پارێزگاى “سەڵاحەدین”یش بەهۆى تەقینەوەى بۆمبێکى چێنراوەوە دوو سەربازى سپاى عێراق کوژران و سێ كه‌سی دیکەش برینداربوون.