هێرشبه‌رێك ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، له نێو بینای ئیداره‌ی گوازتنه‌وه‌ی كالیفورنیای ئا‌مریكا كوێرانه ده‌ستی كرد به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و لانیكه‌م ٨ كه‌سی كوشت.
به پێی ڕاپۆرتی به‌رپرسانی شاری سانتا كلارای ئه‌یاله‌تی كالیفورنیا، هێرشبه‌ره‌كه كارمه‌ندێكی ئیداره‌ی گوازتنه‌وه‌ی كالیفورنیا بووه و ڕووداوه‌كه كاتژمێری ٦ و نیوی به‌یانی له نێو بینای ڕێگه‌ی ئاسنی شاری “سه‌ن خوزه” ڕوویداوه و قوربانیان كارمه‌ندانی ئه‌م ناوه‌نده‌ن. جێی ئاماژه‌یه كه له كوتایی حه‌وته‌ی ڕابردوودا له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا لانیكه‌م ١٢ كه‌س به هۆی تهفهی ڕاسته‌وخۆ گیانیان له ده‌ست داوه و نزیكه‌ی ٥٠ كه‌سیش بریندار بوون.