کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٨٥ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بۆكان ـــ میاندواو

قوربانی بوونی ٨٥ كه‌س به‌ ڕووداوی

قوربانی بوونی ٨٥ كه‌س به‌ ڕووداوی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانده‌یی پۆلیس ڕێگاوبانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ته‌نیا له‌ ٢٩ی ڕۆژی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ٨٥ كه‌س به‌ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری “بۆكان ـــ میاندواو” گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و برینداربوون.

ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ ٣٠ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا، ٦٩ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ره‌كانی بۆكان ڕوویانداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٧٤ كه‌سیش برینداربوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ دوو خاڵی مه‌ترسیداری جاده‌ی “بۆكان ـــ میاندواو” كرد و وتی: له‌ ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ته‌نیا ١٥ ڕووداوی هاتووچۆ له‌ “پێچی مه‌ڵاله‌ر” ڕوویداوه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ڕوودانی ١٥ ڕووداوی هاتووچۆ هه‌ر له‌م مه‌سیره،‌ ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون.