به پێی ڕاپۆرته‌كان، فه‌رمانده‌یی پۆلیس ڕێگاوبانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕاگه‌یاندووه كه ته‌نیا له ٢٩ی ڕۆژی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ، ٨٥ كه‌س به ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ری “بۆكان ـــ میاندواو” گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند كه له‌م ماوه‌یه‌دا، ٦٩ ڕووداوی هاتووچۆ له مێحوه‌ره‌كانی بۆكان ڕوویانداوه كه به‌هۆیه‌وه ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٧٤ كه‌سیش برینداربوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له دوو خاڵی مه‌ترسیداری جاده‌ی “بۆكان ـــ میاندواو” كرد و وتی: له ماوه‌ی پێنج مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا، ته‌نیا ١٥ ڕووداوی هاتووچۆ له “پێچی مه‌ڵاله‌ر” ڕوویداوه كه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستداوه و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه ساڵی ڕابردوو به‌هۆی ڕوودانی ١٥ ڕووداوی هاتووچۆ هه‌ر له‌م مه‌سیره، ٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دابوو و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندارببوون.