کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٧ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ ٢٢ و ٢٣ی ڕێبه‌ندان، چوار كرێكار له‌ شاری زه‌نجان بریندار بوون و سێ كرێكاری دیكه‌ له‌ شاره‌كانی كرماشان، ڕه‌شت و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، چوار كرێكار له‌ كارگه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له‌ شاری زه‌نجان به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. ڕۆژی دووشه‌ممه‌ كرێكارێكی شاغڵ له‌ شاره‌داری تاران له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی پردی سه‌ر ئۆتووبانی نیایش، له‌ به‌رزایی به‌ربۆته‌ خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌. هه‌مان ڕۆژ له‌ شاری ڕه‌شت كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی كه‌وتنه‌ نێو چاڵی ئاسانسۆڕ كوژراوه‌ و له‌ شاری كرماشان كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ نهۆمی چواره‌می خانوویه‌ك ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-