کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان هه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٧٢ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ چین

پۆلیسی چین ڕایگەیاندووه‌، ئێوارەى ڕۆژی شەممە، لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ، ٣٦ کەس گیانیان لەدەستدا و  ٣٦ کەسی دیكه‌ش بریندار بوون  .

پۆلیسی شاری “چینگ” لە پارێزگای جیانگسو ئەوەشی ڕوونکردەوە، پاسێك بەرەو باکووری چین گەشتی کردووە و به‌هۆی لادانی له‌ جاده‌، دیواری جیاکەرەوەی نێوان دوو بانده‌كه‌ی شکاندووە وخۆی کێشاوە بە لۆرییەکدا کە بە ئاڕاستەی پێچەوانە دەڕۆشت و به‌هۆیه‌وه‌ سێ سەرنشینى لۆدێره‌كه‌ش گیانیان لەدەستداوە.پۆلیسی ناوچەکە ڕاشیگەیاند، لەم ڕووداوەدا ٣٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و  ٣٦ کەسی تر بریندار بوون كه‌ لە ناویاندا نۆ کەس دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ” شین هۆوا” پاسەکە ٦٩ سەرنشینی هەڵگرتووە و  ڕووداوەکەش بووه‌تە هۆی تەقینی لاستیكی پاسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕوونی چاره‌نووسی شۆفێرانی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی هێڵی “بی ئاڕ تی”

komalah

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شێركه‌تی “ئێران مایه‌ی” ته‌ورێز

komalah

كوژرانی فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسداران له‌ شاری تاران

komalah

به‌ڕێوه‌چوونی خۆپیشاندانێك بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ ئاڵمان

komalah

دەستبەسەرکردنی دوو چالاکی کرێکاریی لە شاری سنە

komalah

ژه‌هراوی بوونی ٤٠ کەس لە شاری کرماشان بەهۆی خواردنی كارگی كێوی

komalah