کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران هه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٦ كرێكار به ڕووداوه‌كانی شوێنی كار

به‌ پێی ڕاپۆرته‌ بڵاوكراوه‌كان، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٦ كرێكار له‌ شاره‌كانی تاران، مینووده‌شت و ساری به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، دوو كرێكاری چاڵ هه‌ڵكه‌نی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان  له‌ كاتی كار كردن له‌ شاری تاران،  كه‌وتنه‌ ناو چاڵاوێكی ٤ میترییه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ سه‌ختی برینداربوون. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا، كرێكارێكی ٣٩ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار له‌سه‌ر وێستگه‌ی ڕێگه‌ی ئاسنی ئۆستانی یه‌زد، به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی قه‌تار له‌م مه‌سیره‌وه‌، بریندار بوو. هه‌روه‌ها له‌ شاری “مینووده‌شت”، كرێكارێكی ٢١ ساڵ ته‌مه‌ن، له‌ كاتی كار به‌ ده‌زگای به‌رهه‌م هێنانی بێتۆن، تووشی به‌رق گرتوویی هات. له‌ ڕووداوێكی دیكه‌دا له‌ ڕێستوورانێك له‌ شاری تاران، كرێكارێكی ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی گیر كردنی ده‌ستی له‌ چه‌رخی گۆشتێكی ناستاندارد، ئه‌نگوستێكی له‌ده‌ست دا و به‌ سه‌ختی برینداربوو. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارێكی بیناسازی له‌ كاتی كار له‌سه‌ر بینایه‌كی نیوه‌كاره‌ له‌ شاری “ساری” به‌هۆی دارمانی دیوار، گیانی له‌ده‌ست دا.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی كامیۆندارانی شاری قۆروه‌

komalah

ناڕه‌زایه‌تی هاووڵاتییانی كوردستانی له‌ ئاست گرانی و كه‌می ده‌رمان

komalah

ناڕه‌زایه‌تی مۆرغدارانی ئیلام

komalah

هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر ماڵی “مۆزه‌فه‌ر ساڵحنیا” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌

komalah

گواستنه‌وه‌ی “فاتێح مه‌جیدی” چالاكی كرێكاری بانه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه‌‌

komalah

گیان له‌ده‌ستدانی  دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی بانه‌ و بیجاڕ

komalah