به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له ئه‌نجامی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای “كرماشان ـــ ڕوانسه‌ر”، ٥ هاووڵاتیی بوونه قوربانی.
هه‌واڵی گه‌یشتوو باس له‌وه ده‌كات كه ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له ڕێگای “كرماشان ـــ روانسه‌ر”، ٤ هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو. شایانی باسه، ته‌رمی ئه‌م چوار هاووڵاتییه گوازراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی قانوونی و برینداره‌كه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی كرماشان.