ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕێبه‌ندان، لانیكه‌م ٥ كرێكار له سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی، خومه‌ین، ساوجبڵاغ و ئیسفه‌هان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی له شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه ٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی داڕمانی دیواری چاڵێكی ١٢ میتری له ئاوایی ده‌ربه‌ند سه‌ر به شارستانی خومه‌ین، ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی دیگی هۆڵم له كارخانه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له شارستان ساوجبڵاغ، كرێكارێكی ٢٨ ساڵ ته‌مه‌ن گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداویش، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی تاواندنه‌وه‌ی ئاسن له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی “ده‌وڵه‌ت ئاباد”ی ئیسفه‌هان، ٢ كرێكار به سه‌ختی برینداربوون.