ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕێبەندان، بەهۆی تەقینەوەی مین لە شاری شووش سەر بە ئوستانی خووزستان، هاووڵاتییەک کوژرا و سێ کەسی دیکە کە ئەندامی بنەماڵەیەک بوون، بریندار بوون.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، لەو ڕووداوەدا، پیاوێکی تەمەن ٣٠ ساڵە گیانی لەدەست داوە و هەروەها دوو منداڵی ٢ و ٦ ساڵان و مێرمنداڵێکی تەمەن ١١ ساڵ، بریندار بوون. جێگهی ئاماژهیه، زیاتر لە ٤ هەزار هێکتار لە زەوییەکانی ئوستانی خووزستان لە شارەکانی “دەشتی ئازادگان، هوێزە، بستان، خوڕەمشەهر و شەلەمچە”، ئالوودە بە مین و کەرەستە تەقەمەنییەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراقن. بوونی مینە بەجێماوەکان لە کاتی شەڕ، ئەمنییەتی دانیشتووانی ئەو ناوچەیەی خستووەتەوە مەترسییەوە.