له ماوه‌ی ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٣ و ١٤ی خه‌رمانان، لانیكه‌م ٤ كرێكار له شاره‌كانی زه‌ره‌ندییه، یه‌زد و قه‌زوێن، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا كرێكارێك له كاتی كار له حه‌ساری شیركه‌تێكی به‌رهه‌مهێنان له زه‌ره‌ندییه له ئۆستانی مه‌ركه‌زی به‌هۆی گیرخواردنی له نێوان ده‌زگایه‌كی كۆمپرۆسۆر و بێڵێكی میكانیكی گیانی له‌ده‌ستدا. له دووهه‌م ڕووداودا، دوو كرێكار به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌نی سۆرب و گیرخواردنیان له ناو مه‌عده‌نه‌كه، تووشی حاڵه‌تی خه‌فه‌بوون هاتوون و به سختی برینداربوون. له سێهه‌م ڕووداودا، كرێكارێك به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له بینایه‌كی نیوه‌كاره له خیابانی مۆلاسه‌درای قه‌زوێن، به سه‌ختی برینداربوو.