ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی ڕێبه‌ندان، ٤ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه له كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ده‌ستكێشی “لاتێكس” له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی تووشی ڕووداوی شوێنی كار هاتن.
به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له جه‌ریانی ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌دا، كرێكارێكی ٦٠ ساڵ ته‌مه‌ن به‌هۆی قووڵ بوونی برینه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست دا و سێ كرێكاره‌كه‌ی دیگه‌ش تووشی مه‌سموومیه‌ت به دووكه‌ڵ هاتوون. شایانی باسه به پێی ڕاپۆرتی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كانی پزیشكی قانوونی له ئۆستانی ئیسفه‌هان له ماوه‌ی ٩ مانگی ڕابردوودا ٧٢ كرێكار به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار گیان خۆیان له‌ده‌ست داوه.