کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی ٣٦ كه‌س بە هۆی تەقینەوەی مین لە ساڵی ٢٠٢٢ دا له‌ کوردستان

قوربانی بوونی ٣٦ كه‌س بە هۆی تەقینەوەی مین لە ساڵی ٢٠٢٢ دا له‌ کوردستان

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٣٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوونه‌ته‌ قوربانی.

تەقینەوەی مینی چێندراوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها ئەو مینانەی کە ئەم دواییانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چێندراوە، بە بەردەوامی خەڵکی مەدەنی دەکاتە قوربانی و لە ساڵی ٢٠٢٢ دا زیاتر لە ٣٠٪ی قوربانییەکان منداڵ بوون. لە کۆی ئەو ٣٦ هاووڵاتیه‌ ٦ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٣٠ كه‌سیش بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە و كه‌م ئه‌ندام بوون.