به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا، ٣٦ هاووڵاتی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین بوونه‌ته قوربانی.
تەقینەوەی مینی چێندراوی سەردەمی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و هەروەها ئەو مینانەی کە ئەم دواییانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە لە ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چێندراوە، بە بەردەوامی خەڵکی مەدەنی دەکاتە قوربانی و لە ساڵی ٢٠٢٢ دا زیاتر لە ٣٠٪ی قوربانییەکان منداڵ بوون. لە کۆی ئەو ٣٦ هاووڵاتیه ٦ کەسیان گیانی لەدەست داوە و ٣٠ كه‌سیش بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە و كه‌م ئه‌ندام بوون.