به‌ربه‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه له ئه‌نجامی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتوبووسێك له ڕێگای زه‌نجان ـــ قه‌زوین لانیكه‌م سێ كه‌س گیانی له‌ده‌ستدا و ٢٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاتژمێر ٤ و ٣٠ خۆله‌ك ئۆتوبووسێكی مۆسافربه‌ری به ٢٥ سه‌رنشینه‌وه كه له شاری ئه‌رده‌بێڵ به‌ره‌و تاران ده‌ڕویشت به هۆی خزبوونی ڕێگاكه تووشی ئه‌م ڕووداوه بوو. به وته‌ی به‌رپرسانی نه‌خۆشانه به هۆی ناجێگیر بوونی باری ته‌ندروستی به‌شێك له برینداربووان ئه‌گه‌ری چوونه‌سه‌روه‌ی ژماره‌ی كۆژروان زۆره.