به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار له ئۆستانه‌كانی تاران، بیرجه‌ند و ئه‌رده‌بیل، ٢ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٢٣ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له كارخانه‌یه‌ك له شارستانی په‌ردیسی تاران، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست دا و ٣ كرێكاری دیكه برینداربوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران. له ڕووداوێكی دیكه‌دا، به‌هۆی لێكدانی ترهیلیهك له‌گه‌ڵ پاسی هه‌ڵگری كرێكارانی بنكه‌یه‌كی سه‌نعه‌تی له بیرجه‌ند، ١٠ كرێكار بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ئه‌مشاره كران. هه‌روه‌ها به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆملیلێك له ٣ كیلۆمیتریی گوندی “تۆندیح” له بیرجه‌ند، ١٠ كرێكار بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی بیناسازی به‌هۆی كه‌وتنه ناو چاڵی ئاسانسۆری بینایه‌كی ٦ نهۆمی له شاری ئه‌رده‌بیل گیانی له‌ده‌ست دا.