كاربه‌ده‌ستانی ئه‌منییه‌تی ویلایه‌تی ته‌خار له باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه له ئه‌نجامی هێرشی گرووپی ئیسلامیی تاڵبان بۆ سه‌ر وێلسوالی “خواجه غار”، لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و برینداربوون.
وته‌بێژی پۆلیسی “خواجه غار” ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی خاكه‌لێوه له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی تاڵبان كاتژمێر ١٠ی شه‌وی یه‌كشه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی سه‌رپه‌ره‌ستی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی خواجه غار و له ئه‌نجامی ئه‌م هێرشه، لانیكه‌م ١٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٦ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كهههتا ئێستا تاڵبان سه‌باره‌ت به‌م هێرشه هیچ لێدوانێكی ده‌رنه‌بڕیوه.