ڕۆژی شه‌ممه به‌هۆی سێ ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی تاران، میانه و ئیسفه‌هان، لانیكه‌م ٦ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شێونی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كرێكاری دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسی كرێكارانی پاڵاوگه‌ی ئیسفه‌هان له كه‌مه‌ربه‌ندی نوێی “خومه‌ینی شار ــــ نه‌جه‌ف ئاباد”، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٤ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. هه‌روه‌ها منداڵێكی كاری ١٧ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له بینایه‌كی نیوه‌كار له شاری میان له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له‌ده‌ستدا. له سێهه‌م ڕووداودا، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌یه‌كی شارژكردنه‌وه‌ی سیله‌ندری گاز له جاده‌ی كه‌ره‌ج، كرێكارێك به هۆی ڕه‌چاو نه‌كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوو و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.