ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، ١٤ كرێكار له شاره‌كانی برووجن، ئیسفه‌هان و تاران به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداوی كار بوون و كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١٣ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ٧ كرێكار به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له دووكانێكی پیتزافرۆشی له تاران تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. له شاری ئیسفه‌هان دوو كرێكاری ته‌مه‌ن ٢٦ و ٢٧ ساڵ له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی ڕازی شه‌هڕه‌زا، به‌هۆی هه‌ڵمژینی گازی مۆنۆكسیدی كه‌ربۆن ژاراوی بوون و به‌هۆیه‌وه كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازرایه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێك له كاتی كاركردندا له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی برووجن ده‌ستی له نێوان ئامێركی سه‌نعه‌تی دا گیری كرد و به‌سه‌ختی بریندار بوو. له ڕووداوێكی دیكه له شاری برووجن، چوار كرێكاری شاغڵ له كارگه‌ی پاڵاوتنی ڕوون به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه سووتان و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.