ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی ڕه‌شه‌مه به‌هۆی پێكدادانی نێوان بارهه‌ڵگرێك و سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له جاده‌ی نێوان نه‌یریز بۆ سیرجانی كرمان ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌فغانستانی له جۆری سه‌واری بووه و له جاده‌ی نێوان نه‌یریزی سه‌ر به ئوستانی فارس و سیرجان له كرمان له‌گه‌ڵ كامیۆنێك دا پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه ١٠ سه‌رنشینی سه‌واریه‌كه ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ سه‌رنشینی كامیۆنه‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.