چهارشنبه – ۱۲ تیر – ۱۳۹۸ , 03 – 07 – 2019
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای “سلێمانی ـــ عەربەت” ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردووه‌ته‌وه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر ڕێگای “سلێمانی ـــ عەربەت” له‌نزیك كۆگاكانی سوته‌مه‌نی، ڕوویداوە و به‌و هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوە و پێنج هاووڵاتیی دیکەش برینداربوون. هاوكات بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆی دیكه لەنێوان پێنج ئۆتۆمبێل له ڕێگای “هه‌ولێر ـــ پیرمام”، هەشت کەس برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى هەولێر. پێویسته بگوترێ، ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکەم هۆکاری گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە هەرێمی کوردستاندا به ئه‌ژمار دێت و بەپێی ئامارەکانیش، لە ماوه‌ی ١٥ ساڵى ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠ هەزار کەس لە هەرێمى کوردستان بەهۆی ڕووداوەکانى هاتووچۆوە گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکەش کەمئەندام و برینداربوون.