ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی قانوونی مازه‌نده‌ران باسی له گیان له‌ده‌ستدانی ٤٥ كرێكار و برینداربوونی ٣٨٢ كرێكاری دیكه به‌هۆی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار له ماوه‌ی ئه‌مساڵ له‌م ئۆستانه كرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند كه ئاماری قوربانییانی ڕووداوه‌كانی شوێنی كار به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ٢ تا ٤ له‌سه‌د زیادی كردووه. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی قانوونی ئۆستانی زه‌نجان ڕایگه‌یاندووه كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه هه‌تا كۆتایی مانگی گه‌لاوێژ، ١٤ كه‌س به ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه كه ئه‌م ژماره‌یه به به‌راورد له‌گه‌ڵ پاره‌كه كه ٩ كه‌س بووه، ٥٦ له‌سه‌د زیادی كردووه.