به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران له وڵاتانی ئه‌فغانستان، پاكستان، ئه‌ندۆنێزی و عه‌مان ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، هاتنی لافاو له باكووری ئه‌فغانستان ٣٣ قوربانی لێ كه‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها له ئه‌ندۆنێزی به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و ڕۆچوونی زه‌وی، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. له وڵاتی عه‌مان به هه‌مان شێوه، هاتنی لافاو ١٢ كه‌سی كوشتووه و له پاكستان، هه‌ڵسانی لافاو له ئه‌یاله‌تی په‌نجاب، ٢٥ كه‌سی كردۆته قوربانی و كۆمه‌ڵێك كه‌س بریندار بوون.