ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی گوڵان، به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان و ده‌وڵه‌تی تایله‌ند ڕایانگه‌یاند كه ده‌یان كه‌س به‌هۆی هاتنی لافاو و گه‌رمای سه‌خت گیانیان له ده‌ست داوه.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی تالیبان، ٥٠ شارومه‌ندی ئه‌فغانستانی به‌هۆی هاتنی لافاو له ولایه‌ته‌كانی به‌ده‌خشان و به‌غڵان گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیانێكی زۆر به خه‌ڵكی ئه‌و دوو ولایه‌ته گه‌یشتووه. هه‌روه‌ها له وڵاتی تایله‌ند گه‌رمایه‌كی بێ وێنه ئه‌و وڵاته‌ی گرتۆته‌وه و تا به ئه‌مڕۆ ٦٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و ده‌وڵه‌ت هۆشداری به خه‌ڵك داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵ نه‌چنه ده‌ره‌وه.