به‌دوای داڕمانی بینایه‌ك له وڵاتی كامبۆج، لانیكه‌م ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی كامبۆج ڕۆژی شه‌ممه ١٤ی به‌فرانبار ڕایانگه‌یاند، داڕمانی ئه‌م بینایه بووه‌ته هۆی گیرخواردنی چه‌ندین كرێكار له‌ژێر داروپه‌ردوودا. هه‌روه‌ها له ئه‌نجامی ئه‌م ڕووداوه‌دا، ١٠ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٣ كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون. به پێی ڕاگه‌یاندنی كاربه‌ده‌ستانی مه‌حه‌للی، هه‌تا ئێستا ته‌رمی پێنج كه‌سیان له‌ژێر داروپه‌ردوودا هێنراوه‌ته ده‌رێ. هاوكات تیمه‌كانی فریاكه‌وتن ڕایانگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌كی نادیار له‌و كرێكارانه هه‌روا له‌ژێر داروپه‌ردوودا گیریان خواردووه.