ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی به‌فرانبار، چوار كرێكار له شاره‌كانی سمنان، ئه‌رده‌ل و ته‌ورێز به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه و ئاگرگرتنی كارخانه‌ی نه‌ساجی سمنان دوو كرێكار گیانیان له‌دستدا و سێ كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون. له شاری ته‌ورێز كرێكارێكی شاره‌داری به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ به‌سه‌ختی بریندار و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی مه‌عده‌ن له شارستانی ئه‌رده‌لی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، به‌هۆی داڕمانی مه‌عده‌ن گیانی له‌ده‌ست داوه.