شه‌وی هه‌ینی ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، ئاگر له خوابگای خوێندكارانی زانكۆی سۆران له پارێزگای هه‌ولێر، كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی پارێزگای هه‌ولێر، لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ئاگرگرتنی ئه‌و خوابگایه ده‌ستی پێكردووه و به‌رپرسانی قه‌زای سۆرانیش ماته‌مینی گشتیان ڕاگه‌یاندووه. له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه‌دا ١٤ خوێندكار كه ٧ كه‌سیان خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانن گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و باری ته‌ندرووستی به‌شێكیان ناجێگیره.