کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانیبوونی ٢٦ شارومه‌ندی كورد به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ساڵی ٢٠٢٣

قوربانیبوونی ٢٦ شارومه‌ندی كورد به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ ساڵی

له‌ ساڵی ٢٠٢٣ی زاینیدا به‌لانیكه‌م ٢٧ شارومه‌ندی ئێرانی به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و پاشماوه‌كانی شه‌ڕی ئێران و عێراق بوونه‌ته‌ قوربانی كه‌ ٢٦ كه‌سیان كورد و هاووڵاتییه‌كیش عه‌ره‌ب و خه‌ڵكی شووش بووه‌.

له‌ كۆی گشتی ئه‌و ٢٧ هاووڵاتیه‌، ٧ كه‌س به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ١٤ كه‌س شارومه‌ندانی ئاسایی بوون كه‌ چواریان منداڵ و یه‌كێكیان ژن بووه‌‌، هه‌روه‌ها، ١٢ قوربانی دیكه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مین،‌ كۆڵبه‌ر و كرێكار بوون و دوایین كه‌س، ئه‌ندامێكی هێزه‌كانی پاككردنه‌وه‌ی مه‌یدانی مینی ئه‌رته‌ش له‌ شاری شووش بووه‌.