ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌هۆی هێرشی هه‌ر دوو ده‌وڵه‌تی داگیركه‌ری سووریه و توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و ١١ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو گوند له ناوچه‌ی شێراوای عه‌فرین كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك دایه، له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه به چڕی تۆپباران كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، منداڵێك گیانی له‌ده‌ستداوه و ٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌رته‌شی توركیا له ڕێگه‌ی په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر ئیداره‌ی ئاوی قامیشلوو و دوو كرێكار له‌و هێرشه‌دا به‌سه‌ختی بریندار بوون و ئاوی ٢٥٠ هه‌زار كه‌س پچڕا.