ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌ی ڕه‌نگ له كارخانه‌ی “ئاركا ته‌وان”ی شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سپێهرائابادی كه‌ره‌ج، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و پێنج كرێكاری دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارێكی ژن و چوار كرێكای پیاو له‌و ڕووداوه‌دا بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه كه ئه‌مه دووهه‌مین ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌یه كه له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی پارێزگای ئه‌لبۆرز ڕوو ئه‌دات. پێشتر و له ڕێكه‌وتی ١٩ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له كارخانه‌ی “ژاله نور”ی سیمین ده‌شت، ٥٣ كرێكار بریندار ببوون.