ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، به‌هۆی پێكدادانی نێوان ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له جاده‌ی نێوان به‌نده‌ر كولاهی بۆ شارستانی میناب، دوو كه‌س له نێو ئاگردا سووتان و سووختبه‌رێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ژاری و بێ ئیمكاناتی له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان، وای له گه‌نجانی ئه‌و پارێزگایه كردووه كه ڕێگه‌چاره‌یێكیان جگه له سووختبه‌ری، بۆ دابینكردنی ژیان نییه. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ساڵانه به ده‌یان سووختبه‌ری به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم یان ڕووداوی هاتووچۆ ده‌بنه قوربانی و ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ بایه‌خێكیان پێ نادات.