ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی به‌فرانباری ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانی “قاسم سوله‌یمانی”، مه‌راسمێك به به‌شداری هه‌زاران كه‌س له گۆڕستانی شاری كرمان به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام دوو بۆمب ته‌قیه‌وه و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان كه‌س بوونه قوربانی.
سه‌ره‌تا به‌رپرسانی شاری كرمان هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌یان كه‌پسوولی گاز ڕاگه‌یاند، به‌ڵام كاتێك وێنه و فیلمی قوربانیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كرایه‌وه، ده‌زگای هه‌اڵنێری ته‌سنیم وتی كه هێرشی خۆكوژی بووه، به‌ڵام دواتر ڕایانگه‌یاند كه دوو بۆمب به مه‌ودای ٧٠٠ میتر له یه‌كتر ته‌قیوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی كوژرانی ١٠٣ كه‌س و برینداربوونی ١٨٨ كه‌س. به‌پێی دوایین زانیاری، بۆمبی ئه‌وه‌ڵ له نزیك گۆڕستان و بۆمبی دووهه‌م له بازگه‌ی پشكنین ته‌قیوه‌ته‌وه و هێشتا هیچ گرووپێك به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.